
دیمەنی ناوەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، هەندێک لایەن نایانەوێت دەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق بکرێتەوە و هەر بۆیەش ئەم خولەی پەرلەمان کۆتایی هاتووە.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە، پەرلەمانی عێراق هیچ دانیشتنێکی نەکردووە بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکان، لە کاتێکدا چەندین پرۆژەیاسا ماون دەنگیان لەسەر بدرێت هاوکات زیاتر لە پێنج مانگ ماوە خولی ئێستای پەرلەمان کۆتایی بێت.
لێدوانی فەرمی: هەیسەم فەهد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی نەبوونی خواستی سیاسی دانیشتنەکانی پەرلەمان ڕاگیراون، بۆیە کاری یاسادانان و چاودێریکردن چەند مانگێک پێش بەرواری هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە، بۆیە دەڵێین؛ "فاتیحە" لەسەر تەمەنی خولی ئێستای پەرلەمان بخوێنن، پێمان وانیە مانگەکانی داهاتووش هیچ دانیشتنێک ئەنجام بدرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: پەکخستنی پەرلەمان بە ئەنقەست و بە مەبەستە لە لایەن هەندێک لایەنی سیاسییەوە کە نایانەوێت یاسای تایبەت دەربکرێت، لەوانە یاسای حەشدی شەعبی، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، یاسای مامۆستایان، پلەبەندی مووچە، و چەندانی دیکەش، ئەم پەککەوتنە بە دڵنیاییەوە خزمەت بە بەرژەوەندی ئەو لایەنانە و حکومەت دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- ڕاپۆرت
- 41 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا