وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەک بۆ پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و نشینگە دەردەکات
- هەواڵ
- 27 ئایار

ئاڤا نیوز
بەمەبەستی گەشەپێدانی زیاتر لە وەبەرهێنان و باشتركردنی دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارە ڕێنماییەکی بۆ پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و ئیقامە بە کەسانی بیانی دەركردووە، سەرۆکی دیوانی وەزارەتەکەش دەڵێت "ئێمە چەند ڕێنماییەکمان دەرکردووە، ئەو ڕوونکردنەوەیەی بەناوی وەزارەتمان بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 22-5-2025، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دەرچوواندنی چەند ڕێنماییەکی هەموارکراوی لەبارەی پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و نیشینگە بەو کەسانەی خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن دەرکرد.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ڕێنماییە هەموارکراوەکان بەم جۆرەن:-
ماددەی یەکەم: هەموارکردنەوەی بڕگەی 19 لە ماددەی یەکەم لە ڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2021ی وەزارەتمان، بەم شێوەیەی خوارەوە:
کارتی نشینگە: ئەو کارتەیە کە ماوەکەی لە 6 شەش مانگ کەمتر نییە و لە 5 ساڵ زیاتر نییە، بە کەسی بیانی دەدرێت و مافی مانەوەی دەبێت لە هەرێم.
ماددەی دووەم: زیادکردنی بڕگەی سێیەم و چوارەم و پێنجەم لە ماددەی 14 لە ڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2021ی وەزارەتمان و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:
یەکەم:
1- پێدانی نشینگەی وەبەرهێن بۆ ماوەیەک (سێ تا پێنج ساڵ) بە کەسی بیانی (خۆی و هاوسەر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایک و باوک) بە پشتگیری دەستەی وەبەرهێنان کە بیسەلمێنێت ناوبراو (وەبەرهێن)ە.
2- لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی نشینگەی بڕگەی 1ی شەشەمی سەرەوە، بۆ ماوە درێژ دەکرێتەوە بە هەمان ڕێکاری بڕگەی شەشەمی ئەم ماددەیە.
دووەم:
1- پێدانی (نشینگەی کار) بۆ ئەوانەی کە داوای نشینگە دەکەن، بۆ ماوەی (زیاتر لە ساڵێک تا سێ ساڵ). بۆ کەسی بیانی (خۆی و هاوسەر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایک و باوک) لە کاتی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، بەو مەرجەی کە نرخی یەکەکەی لە 50 هەزار دۆلاری ئەمریکی کەمتر نەبێت بە پشتگیری دەستەی وەبەرهێنان.
2- لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی نیشینگەی بڕگەی 1، بۆ هەمان ماوە درێژ دەکرێتەوە بە هەمان ڕێکاری بڕگەی ئەم ماددەیە بە پشتگیری دەستەی وەبەرهێنان و بە سپۆنسەری یەکەکەی تا ئەو کاتەی خاوەندارییەتی دەکات.
سێیەم:
ڕسوماتی نشینگە وەردەگیرێت بۆ ماوەکانی هاتوو لە بڕگەی شەشەم و حەفتەم بەپێی خشتەی پاشکۆی ڕێنمایی سەرەوە بۆ هەر ساڵێک.
ماددەی سێیەم:
ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: سەبارەت بەو ڕوونکردنەوەیەی کە بەشێک لە میدیاکان بەناوی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویانکردووەتەوە، گوایە ئەم ڕێنماییە هەموارکراوانە ڕاست نیین، ئاڤا پەیوەندی بە هێمن میرانی سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە ئاڤای گوت: نازانم ئەم ڕوونکردنەوەیان لە کوێ هێناوە، ئەوەی بەناوی ئێمە بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، ئێمە ڕێنماییمان دەرکردووە، باشە ڕێنمایی ڕوونکردنەوەی بۆچییە؟.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






