ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا لەچەند شوێن و بازاڕێک لە شاری هەولێر بە نهێنی بەدواداچوونی لەبارەی کڕین و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی کرد، دوای نیو کاتژمێر توانی لە دوو شوێنی جیاواز جگەرەی ئەلیکترۆنی دەستبکەوێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە بەبڕیار فرۆشتنی ڤەیپ یان جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغەکراوە و ڕێکاری توند لەمبارەیەوە گیراوەتەبەر، بەڵام تا ئێستاش لە هەندێک مارکێت و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بەنهێنی کڕینی و فرۆشتنی پێوە دەکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: لەچەند شوێن و بازاڕێک بە کامێرای نهێنی بەدواداچوونمان کرد تاوەکو بزانین ڤەیپ کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت یاخود نا، هەمووی دوای چەند پرسیارێک و نزیکەی 30 خولەک گەڕان، لەدوو شوێنی جیاواز جگەرەی ئەلیکترۆنیمان دەست کەوت.
لێدوانی فەرمی: ڕەوا فەرحان، تەمەنی 17 ساڵە و ڕۆژانە نزیکەی 16 کاتژمێر جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنێت، تەنانەت ئەو کاتانەشی لەسەر کارە، ئەو دەڵێت: بە ئاشکرا و بە شاراوە کڕین و فرۆشتن بە ڤەیپەوە دەکرێت و لەدوای قەدەغەکردنیشییەوە نرخەکەی بەرز بۆتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانی و قائیمقامیەتی هەولێر لەدرێژەی هەڵمەتەکانیان لەتەواوی پار ساڵ توانیویانە دەست بەسەر نزیکەی 24 هەزار ڤەیپ یان جگەرەی ئەلیکترۆنیدا بگرن و لەناوی ببەن، لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ئێستا زیاتر لە 11 هەزار و 500 جگەرەی ئەلیکترۆنی دەستی بەسەرداگیراوە و لەناو بردراوە، بەدرێژایی ئەم ساڵ و نیوەش زیاتر لە 38 شوێن داخراوەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە بە بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغەکراوە، هەر کەسێکیش کڕین و فرۆشتنی پێوە بکات، تەواوی جگەرە ئەلیکترۆنییەکانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و شوێنەکەی دادەخرێت، ئەمە لەگەڵ سزادانی کەسەکە بە بڕی یەک تا 5 ملیۆن دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






