
ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ. وێنە؛ ئاژانسەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی درەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، گفتوگۆکان سەبارەت بە دۆسیەی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ، توێژەرە ئیسرائیلی - ڕووسییەکە بەردەوامە، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک نییە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بە چەند دیلێکی ئێرانی.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای مانگی تەمموزی ساڵی 2023ـدا ئیسرائیل ڕفاندنی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ، توێژەری زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکی و هەڵگری وڵاتینامەی ئیسرائیلی و ڕووسیی لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕاگەیاند.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بەشێک لە میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، ڕفێنەرانی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ، كچە بارمتە ئیسرائیلییەكە، داوای ئازادكردنی دەستگیركراوێكی ئێرانی و شەش كەسی دیکەیان كردووە، تاوەکو ئەوانیش ئەو لێکۆڵەرە ئازاد بکەن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، گفتوگۆکان سەبارەت بە دۆسیەی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ، کە لەلایەن گرووپێکی چەکدارییەوە لە عێراق دەستبەسەرە، بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامێکی نووسراودا ڕایگەیاندووە، هەرچەندە گفتوگۆکان بەردەوامن، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی باس لە ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕ دەکەن، بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی دۆسیەی تسۆرکۆڤ چەند پێشهاتێکی نوێی ئاشکرا کردووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دانوستانەکان بەرەو قۆناغێکی نوێ ڕۆیشتوون دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنمایی کرد کە هیچ دەزگایەکی فەرمی حکومەت دەستوەردان لەو بابەتەدا نەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوتەی سەرچاوەکە، دیارترین ئەو ناوانەی کە لە دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی تسورکۆڤ باس دەکرێن، عیماد ئەمهەز، ئەندامی حیزبوڵڵای لوبنانی و پێنج کەسی دیکە هەن کە لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لەلایەن یەکینەیەکی ئیسرائیلیەوە دەستگیرکراون، دوو لەوانە هاووڵاتیی ئێرانی بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






