
دیمەنی کەشتییەک لە بەندەری فاو. وێنە؛ ڕۆژنامەی ئەلسەباح
ئاڤا نیوز
هەرچەندە عێراق بەندەرێکی دەریایی گەورەی وەک فاوی هەیە، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریایی، تائێستا قەدەغەی سەر جووڵەی کەشتیوانی وڵاتەکە هەڵنەگیراوە، وەزارەتی گواستنەوەش دەڵێت، بەمزوانە قەدەغەکردنەکە هەڵدەگیرێت.
وێنە گەورەکە: ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریایی کە بارەگاکەی لە لەندەنە و سەرپەرشتی جووڵەی کەشتیوانی لە ئاستی جیهان دەکات، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی لاوازیی ڕێکارەکانی پشکنین، تۆمارکردن، سەلامەتی و فریاکەوتن، بەردەوامی بە قەدەغەی سەر جووڵەی کەشتیوانی عێراقی داوە، ئەوەش مانای وایە بەندەری فاوی عێراق بۆ جووڵەی کەشتیوانی هێشتا گونجاو و سەلامەت نییە.
لێدوانی فەرمی: مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، مانگی 11ـی ئەمساڵ شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریایی سەردانی عێراق دەکات و هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی جێبەجێکردنی ڕێنمایی و مەرجەکان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی جووڵەی کەشتیوانی عێراق، ئێستاش لەم دۆسیەیەدا پێشکەوتنی گەورە بەدیهاتووە.
بۆچی گرنگە: ئەگەر قەدەغەی سەر جووڵەی کەشتیوانی عێراق هەڵبگیرێت، لە ئاستی دەریایی و هەرێمیدا پێگەی عێراق پتەودەبێت و کەشتییەکان دەتوانن بە ئاڵای عێراقەوە لە ئاوە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکاندا جووڵە بکەن، هاوکات دان بە بڕوانامە و ڕێکخستنی دەریایی عێراق دەنرێت و دەچێتە لیستی وڵاتانی گونجاو بۆ جووڵەی کەشتیوانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






