
دیمەنی بۆردوومانی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لەبارەی شەڕی غەززە، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات دەیەوێت بەزووترین کات ئەم جەنگە ڕابگرێت و کۆتایی پێبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی سێ ساڵە شەڕی ئیسرائیل و چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە بەردەوامە و تا ئێستا بە هەزاران کەس کوژراون و بریندار بوون، هەوڵەکانیش بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕە و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیوادارم بەمزووانە هەواڵێکی خۆش هەبێت، لەگەڵ ئیسرائیل قسەمان کردووە، و دەمانەوێت بزانین ئایا دەتوانین بە خێرایی هەموو ئەو دۆخە ڕابگرین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک بۆ سکای نیوزی عەرەبی ئاشکرای کردووە، چاوەڕوانی دەکرێت ترەمپ لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەنێت، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا دێت کە ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لەخۆدەگرێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل سەرجەم لیواکانی پیادەی ئاسایی و زرێپۆشی لە ناو کەرتی غەززە جێگیرکردووە و هێرشەکانیان بەرفراوان کردووە، بەمەش ئۆپەرایسیۆنەکانی شەڕ فراوانتر دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






