
دیمەنی گەنم لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لیژنەکانی باڵا لەسەر ئاستی ئەنجوومەنی وەزیران خەریکی داڕشتنی پلانێکن بۆ ئەوەی سەرجەم گەنمی جووتیاران وەرگرن، دوو بژاردەیان بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ئەمساڵی جووتیاران هەیە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەگوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بەڵام کار لەسەر ئەوە دەکرێت گەنمی چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی و دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانیش وەربگیرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕزگار حەمەد، ئەندامی لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم بە ئاڤای گوت، "چاوەڕێین وەڵامی شاندی بەغداین، بۆ ئەوەی سەردانیان بکەین بڕی گەنم زیاد بکرێت و پێداگری لەسەر وەرگرتنی سەرجەم گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بکەین، ئەگەریش ڕازی نەبوون ئەو بڕەی دەمێنێتەوە لەڕێگەی کەرتی تایبەت ساغی دەکەینەوە."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم، هەوڵدەدرێت لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەرگای سایلۆکان بەڕووی گەنمی جووتیاران بکرێتەوە، ئەو 400 هەزار تۆنەی بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە دابەشی سەر ڕووبەری داچێنراوی دیاریکراو دەکرێت لە هەر پارێزگارێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






