وێنەیەکی بارزانیی نەمر لە واشنتن سەرنجی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕادەکێشیت
- هەواڵ
- 26 ئایار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
لە گەشتەکەی بۆ واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، لە پاڵ کۆبوونەوە و دیدارەکاندا وێنەیەکی بارزانیی نەمر سەرنجی سەرۆکوەزیران ڕادەکێشێت.
وێنە گەورەکە: لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیر، کۆنگرێسمان، سیناتۆرەکانی وڵاتەکە کۆبووەوە و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پشتیوانیی خۆی بۆ کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر دەربڕی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 2025-05-20، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەبراهام حەمادە، کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە واشنتن کۆبوویەوە، لەو کاتەدا ئەبراهام حەمادە بە وێنەیەکی بارزانیی نەمر سەرنجی سەرۆکوەزیران ڕادەکێشێت.
لێدوانی فەرمی: سابر دری، کە وێنەگری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە و وێنەکەی چرکاندووە، بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەبراهام حەمادە داوای لە ستافەکەی کردووە بڕۆنە ژوورە تایبەتەکەی، وێنەیەکی هەڵواسراوی بارزانیی نەمر بهێنن و نیشانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیی بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەوکاتەدا سکرتێری ئەبراهام حەمادە وێنەکەی بارزانیی نەمر دەهێنێت و دەیداتە دەستی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران دڵخۆش دەبێت بەوەی وێنەی بارزانیی نەمر لە ژووری کۆنگرێسمان و کەسایەتییەکی دیار و بەهێزی ئەمریکا دەبینرێت، وەک لە وێنەکەی سەرۆکوەزیراندا دیارە کە چۆن ئەو کارەی حەمادە بە تەواوی سەرنجی ڕاکێشاوە و دڵخۆشە پێی.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە ژوورەکەی ئەو گۆنگرێسمانەی ئەمریکا، جگە لە وێنەی بارزانیی نەمر، وێنەی سەرۆک بارزانی و ئاڵای کوردستانیش هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






