
دیمەنی مەیدانی ئاژەڵان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاودێری لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەروازە سنوورییەکان چڕ دەکاتەوە، هەر وڵاتێک نەخۆشی ئاژەڵی هەبێت، ڕێگە بە بازرگانەکان نادرێت ئاژەڵی لێ هاوردە بکەن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی نزیک بوونەوەی جەژنی قوربان، خواست لەسەر ئاژەڵ زیادیکردووە ئەمە لە کاتێکدایە کە چەندین تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، لیژنە هاوبەشەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ کار لەسەر چڕکردنەوەی چاودێری و جێبەجێکردنی ڕێکارەکان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: فیراز سدیق، بەڕێوهبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤای گوت، "هەر ئاژەڵێک لە هەر وڵاتێک هاوردە بکرێت دەبێ بڕوانامەی تەندروستی هەبێت، بەهەموو ئەو ڤاکسین و دەرمانەی پێیدراون، هەروەها مەرجە چەند ڕۆژێک کەرەنتینە کرابێت، ئینجا هاوردە بکرێت، لەدیوی هەرێمی کوردستانیش سێ ڕۆژ کەرەنتینە دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: ئەو دەروازانەی شوێنی کەرەنتین نییە، ئەو بازرگانەی ئاژەڵەکە هاوردە دەکات دەبێت شوێنێکی تایبەتی هەبێت هەموو ڕێکارە تەندروستییەکانی تێدا بێت و ئاژەڵەکە کەرەنتین بکات، بەردەوامیش لیژنەکان سەردانی دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان ساڵانە 90 هەزار تۆن گۆشتی سووری پێویستە، 50 هەزار تۆن گۆشت لە ناوخۆ دابین دەکرێت، 40 هەزار تۆن لەوڵاتانی بەڕازیل، ئەرمێنیا، بولگاریا و جۆرجیا هاوردە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا "فێڵێکی" نەخۆشخانە تایبەتییەکان لە کەسوکاری نەخۆش ئاشکرا دەکات