
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی کارنامەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی سبەی بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باس ناکرێت، بەڵام چاوەڕان دەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ یەکشەممە، دوایین مۆڵەتە بوو بۆ لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کە ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بخەنە بەردەم سوودانی، بەڵام لیژنەکە ڕاپۆرتی پێشکەش نەکردووە، هەر بۆیە پرسی مووچە تاوەکو ئێستا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران باس بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی لیژنەکانی نەوت و داهاتی ناوخۆ و بودجە و بەبانکیکردنی مووچە، تاوەکو ئێستا ڕاپۆرتیان ئامادە نەکردووە، چاوەڕان دەکرێت وەزیرە کوردەکان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی و وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە.
زانیاریی تایبەت: تەیف سامی لەبارەی ناردنی مووچەوە، بە چەند سەرچاوەیەکی گوتووە بڕیاری ناردنی مووچە لەدەستی مندا نەماوە و پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە، چونکە ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەی دروست کردووە، هەر دەبێت لیژنە قەرار بدات.
مەبەستی وەزیری دارایی لەبارەی لیژنە وزارییەکەوەیە کە لە لە شەش وەزیر پێکهاتووە و دۆسیەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەوان سپێردراوە.
تەیف سامی گوتووشیەتی بۆ هەر مانگێک دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای ڕێككەوتنەكە تەیف سامیش دەسەڵاتی ناردن و نەناردنی مووچەی نییە، ئەویش فەرمانبەرە و دەبێت لە سەرەوە فەرمانی بۆ بێت، فەرمانەكەش یان سەرۆكوەزیران یانیش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبێت بیدات، واتا وەزیری دارایی بە تەنیا ناتوانێت بڕیارەكە بدات، سەرۆكوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش چاوەڕوانی ڕاپۆرتی لیژنەكان دەكەن، بەڵام لیژنەكانیش ئێستا لە كاركردن وەستاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






