پسپۆڕێکی هەناو و دڵ هۆشداری دەدات و خواردنەوە وزەبەخشەکان بە مەترسییەکی گەورە ناو دەبات
- تەندروستی
- 3 ئاب

دیمەنی یەکێک لە خواردەوە وزەبەخشەکان
ئاڤا نیوز
بەپێی توێژینەوە پزیشکییەکان خواردنەوە وزەبەخشەکان چەندین زیانیان بۆ جەستە هەیە و هۆکاریشن بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی مەترسیدار.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانە خەڵکانێکی زۆر بە تایبەتیش توێژی گەنجان بڕێکی زۆر لە خواردنەوە وزەبەخشەکان بەکاردەهێنن و پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵیش چەندین زیانی ئەو خواردنەوانە دەخاتە ڕوو.
لێدوانی فەرمی: د. زرار حوسێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ باس لە کاریگەرییەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان دەکات و دەڵێت: خواردنەوە وزەبەخشەکان خێرایی لێدانی دڵ زیاد دەکەن، فشاری خوێن بەرز دەکەنەوە و دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ، هاوکات هۆکارن بۆ سەرئێشە و تێکچوونی خەو لە زۆر کەسدا، لەگەڵ ئەمانەشدا هۆکارن بۆ ئازاری گەدە و نەخۆشییەکانی قۆڵۆن و تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە و زۆر نەخۆشیی دیکە.
زانیاریی زیاتر: ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ هۆشداریی لە خواردنەوەی خواردنەوە وزەبەخشەکان دەدات بە تایبەت لای منداڵان و ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 13 ساڵانە و بە مەترسیی گەورە ناوی دەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 11 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
45 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






