ترەمپ بڕیاری جێبەجێکرنی سەپاندنی پێناسی گومرگی بۆ سەر یەکێتیی ئەوروپا دوا دەخات
- جیهان
- 26 ئایار

هەردوو ئاڵای ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی بۆ دواخستنی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر یەکێتیی ئەوروپا تاوەکو مانگی تەمووز.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دابوو لە سەرەتایی مانگی داهاتووەوە بەڕێژەی 50% پێناسی گومرکی بەسەر کاڵای ئەورووپی بسەپێنێت ئەم بڕیارەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دانوستانەکانیان لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئەنجامدا داوای لێکردم بڕیاری سەپاندنی پێناسی گومرگی بۆ سەر یەکێتیی ئەوروپا دوابخەم''.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو سەپاندنی پێناسی گومرگی لەسەر یەکێتیی ئەوروپا بە ڕێژەی 50% لە یەکی حوزەیرانەوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دواخستنی بۆ 9ـی مانگی تەمووز.
لەلایەکی دیکەوە: ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، بەمزووانە دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان برۆکسل و واشنتن دەست پێدەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






