
دوایین کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە پێکهینانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاریی نوێ و پێشهاتی تازە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە و بە گوتەی قوباد تاڵەبانی، یەکێتی گۆڕانکاریی لە داواکارییەکانی دەکات.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێشتا نەگەیشتوون بە ڕێککەوتنی کۆتایی و لە داهاتوو کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: ڕەنگە لە کۆبوونەوەی داهاتووی پارتی و یەکێتی سوپرایزمان هەبێت و گۆڕانکاریی لە داواکارییەکانمان بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بە ئاڤای وت، داواکارییەکانی ئەمجارەی یەکێتی لە پارتی، لە پۆستە باڵاکان دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئێستا داواکارییەکانی یەکێتی ئەوە دەبێت کە واز لە پۆستی سەرۆکی هەرێم دەهێنن، لە بەرامبەردا داوای چەند وەزارەتێکی دیکە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی داواکارییەکانی یەکێتی ئەمانە بوون:
پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
پۆستی وەزارەتەکانی، ناوخۆ، شارەوانی، تەندروستی، سامانە سرووشتییەکان و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەگەڵ چەند وەزارەتێکی خزمەتگوزاریش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 45 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 45 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین





