گرتووخانەیەکی عێراق کە ژمارەیەک زیندانی تێدان
ئاڤا نیوز
ئاڤا لەزاری سەرچاوەیەکی پاوەڕپێکراوەوە گەندەڵی لە فایلی خۆراکی زیندانییانی عێراق ئاشکرا دەکات، هاوکات دەستەی دەستپاکی و دادگاکانی عێراق بەدواداچوون بۆ چەندین دۆسیەی پەیوەست بەم بابەتە دەکەن کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی عێراقەوە پێشکەشی نەزاهەی عێراق کراون.
لێدوانی فەرمی: عەلی ناسر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی و مرۆیی بەئاڤای ڕاگەیاند: ئەو کۆمپانیایانەی کە خۆراک بۆ زیندانییان دابین دەکەن، بەپێی گرێبەستەکانیان خواردن و خواردنەوە بۆ زیندانییان ئامادەناکەن بەو پێیەی خواردنەکان لەڕووی جۆر و کوالێتییەوە زۆر خراپن و ژەمەکانیش لەکاتی خۆیدا دابەش ناکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی داد وەڵامی ئەم بابەتەی داوەتەوە و وتەبێژەکەی ڕایگەیاند، ئەم دۆسیەیە لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە چاودێری دەکرێت، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەت مانگانە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار، واتە نزیکەی 240 ملیۆن دینار لە ڕۆژێکدا بۆ خواردنی زیندانییان خەرج دەکات، ئەم بڕە پارەیەش کەم نییە بۆ خواردنی پەنجا شەست هەزار زیندانی کە بەشێکیان هەر خواردنی بەر ناکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





