هاکان فیدان: دەستپێشخەرییەکمان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەش بە پووتین کرد
- هەواڵ
- 27 ئایار

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و لە کۆشکی کرێملن لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکەش وتی، "دەستپێشخەرییەکمان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا پێشکەش بە ڤلادیمێر پووتین کرد".
وێنە گەورەکە: تورکیا لە ئێستادا بووە بە وێستگەی کۆبوونەوە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، گفتوگۆ و دانوستاندنی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بە سەرپەرشتی واشنتن و ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت. پرسی سووریا یەکێکی دیکەیە لە تەوەرە سەرەکیەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوو لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئەمڕۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسی لە ئامانجی سەردانەکەی کرد و گوتی: لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمێر پووتین باسی دانوستاندنە ڕاستەوخۆکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیامان کرد، ئیستەنبووڵ دەکەین بە وێستگەی گفتوگۆکان و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بەشێک بین لە ئاشتیی جیهانی، سەبارەت بەم پرسەش دەستپێشخەری و پێشنیازی تورکیامان پێشکەش بە سەرۆک پووتین کرد، پرسی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە بەشێکی گرنگی کۆبوونەوەکانمان بوو.
لەلایەکی دیکەوە: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: سەرۆک پووتین لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاکان فیدان، ئامادەیی ڕووسیای بۆ دانوستاندن و ئاشتی دەربڕیووە، لە هەمان ڕوانگەی ڕووسیاوە بوو بۆ ئاشتی کە سەرۆک پووتین بە داوای دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕازی بووە، بەڵام سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا بە هۆی کەم ئەزموونیانەوە دەیانەوێت دانوستاندنی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تێکبدەن و دژایەتی بەردەوامیان بۆ ڕووسیا ئەنجامی ئەرێنی نابێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەکەی هاکان فیدان هاوکاتە لەگەڵ گەورەترین هێرشی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ بە درێژایی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، لەگەڵ ئەوەشدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا توڕەیی خۆی بەرامبەر پووتین و هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ نەشاردەوە و پووتینی بە شێت ناوبرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ متمانەی بە دیپلۆماسیەت نەماوە و نزیکن لە هێرش بۆ سەر ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە