فایلی خەڵک؛ لە گوندێکی سەید سادق 11 ساڵە چاوەڕێی تەواوکردنی پرۆژەیەکی ئاو دەکەن
- کوردستان
- 27 ئایار
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 200 خێزانی دانیشتووی گوندی گەردەنازی سەر بە قەزای سەیدسادق 11 ساڵە چاوەڕێی تەواوکردنی پڕۆژەیەکی گرنگی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆی گوندەکەیان دەکەن کە تەنیا 60%ی تەواوبوون.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ و کۆنکرێتی ناوکۆڵانەکان، ماوەی چوار مانگ کاری تێدا کراوە و لەسەر بودجەی پترۆدۆلار بووە. دانیشتووانی گوندەكە داوا دەکەن دەست بە پڕۆژەكە بكرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: کازم حەمەجان، دانیشتووی گوندەكەیە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای گەرۆتەوە جێبەجێکراوە، بڕی تەرخانکراو ملیۆنێک و 889 هەزار دۆلار بووە.
- ئەو کۆمپانیایە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەکەی تێکدا کە پێشتر ڕێکخراوی کڵا جێبەجێی کردبوو، بەنیازی ئەوەی پڕۆژەیەکی باشتر لە جێی دروست بکرێت، بەڵام بەهۆی شەڕی داعشەوە پڕۆژەکە وەستا.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەزا محەممەد، قایمقامی قەزای سەیدسادق، بە ئاڤای گوت، "دەزانین ئەو پڕۆژەیە هەیە و تەواو نەکراوە، بەڵام تا ئێستا کۆمپانیای جێبەجێکار نەهاتووە بۆ لامان داوا بکات کێشەکەی بگەیێنین و چارەسەر بکرێت".
- قایمقامی سەیدسادق لەڕێگەی ئاڤاوە بەڵێنی دا كە بەدواداچوونی زیاتر بۆ پڕۆژەكە بكات و گوتی، "هەوڵ دەدەین بە زووترین كات چارەسەری بكەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






