
دیمەنی یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئەمساڵ بۆ یەكەمجار تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە كاتژمێر 7:30ـی خولەكی بەیانی دەستپێدەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە بەشداری ، 115,787 قوتابی لەسەرجەم بەشەكانی وێژەیی، زانستی و پیشەیی، لە ڕێككەوتی 2025-06-01، دەستپێدەكات و تاوەكو 2025-06-29، بەردەوام دەبێت، هەفتانە دوو تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ ئەوەشدا جەژنی قوربان دەكەوێتە نێو تاقیكردنەوەكانەوە، بۆیە پێش جەژن تەنها دوو تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێن و شەش تاقیكردنەوەكەی تر دەكەونە پاش پشووی جەژن.
لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئاڤا ئاشكرایكرد، ئەوەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی ئەمساڵ لە ساڵانی ڕابردوو جیا دەكاتەوە، ئەوەیە كە بۆ یەكەمجار و لەبەر گۆڕانی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، تاقیكردنەوەكان بەیانیان كاتژمێر 7:30 دەست پێدەكەن.
لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وتی، ڕۆژی دووشەممە تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلە ناكۆتاكان و پۆلی نۆیەم لە هەرێمی كوردستان، سەركەوتووانە كۆتاییان هات كە تێیدا نزیكەی ملیۆنێك و حەوسەد هەزار قوتابی بەشداربوون. ئەنجامەكانیش دوای پشكنینی پەڕاوی وەڵامەكانیان و دانانی نمرەكانیان، لە چەند ڕۆژی ئایندە ڕادەگەیێنرێت. بڕیاریش وایە، خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان و پۆلی نۆیەمی گشتی، ڕێكەوتی 16/6 دەست پێ بكەن.
زانیاریی زیاتر: تاقیكردنەوەی بەشی زانستیی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە وانەی (زیندەزانی) دەستپێدەكات، بەشی وێژەیی بە وانەی (مێژوو) دەستپێدەكات، سەرووی دوو هەزار هۆڵ ئامادەكراون بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






