پزیشکیان: ئامانجی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی نییە
- هەواڵ
- 29 ئایار

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران جارێکی دیکە پەیام ئاڕاستەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەرنامە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەمان تەنها بۆ خزمەتی بواری پیشەسازیی وڵاتەکەمانە.
وێنە گەورەکە: دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران تاوەکو ئێستا بەردوامیان هەیە، لە کۆتا کۆبوونەوەشدا ئەمریکا داواکاری ئەوەی لە تاران هەبووە کە نابێت ئەو وڵاتە بە هیچ شێوەیەک دەستی بگات بە پیتاندنی یۆرانیۆم، ئێران ئەم داوایەی واشنتن بە هۆکاری شکست بۆ دانوستاندن و کۆبوونەوەکان ناوزەند دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: ئێستا ئێران لە قۆناغێکی گرنگی پێشکەوتندایە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانمان بەرەو پێش دەچێت، ئێران ئەوەی بۆ هەموو جیهان پیشانداوە کە ئامانجی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ پێشکەوتنی بواری زانست و وزە و ئابووری و پێشکەوتنی بواری پزیشکییە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ئێرانە.
لە لایەکی دیکەوە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی عوممان ئاماژەی بە یاسای نێودەوڵەتیی کرد کە ڕێگە بە هەموو دەوڵەتێک دەدات کە لە پێناو پێشکەوتنی زانست و توێژینەوەکانی پەیوەست بە بواری پزیشکی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی پیاندنی یۆرانیۆمیان هەبێت، ئێمەش بۆ خزمەتکردنی خەڵک و وڵات ئەمە بە مافی خۆمان دەزانین، ئامانجی ئێمە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆم نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی ڕابردوو، وەفدی ئێران و ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆڤ، نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ جاری پێنجەم بۆ گفتووگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە شاری ڕۆما کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





