
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لیژنەیەکی 11 کەسیان لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێناوە بۆ ئەوەی دوای جەژن کار لەسەر نووسینەوەی دەستووری نوێی تورکیا بکەن.
وێنە گەورەکە: پرسی نووسینەوەی دەستوور، جارێکی دیکە بووەتە ڕۆژەڤی تورکیا، ئەمەش دوای ئەوەی دەم پارتی داوای هەموارکردنەوەی دەستووری لە بەرژەوەندی کورد کردووە، ئاکپارتیش لاری لەسەر ئەم داوایەی دەم پارتی نییە، چونکە ئەویش ماوەیەکی زۆرە داوای نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا دەنگ بە نووسینەوەی دەستووری نوێی تورکیا نادەن، "چونکە پێیان وایە، لە بەرژەوەندی دووبارە خۆ کاندیدکردنەوە ئەردۆغانە بۆ کورسی سەرۆکایەتییە".
لێدوانی فەرمی: سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجان لە ناو فڕۆکە بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و گوتی: دەستوورێکی نوێ و مەدەنی بەڵێنێکە ئێمە بە گەلەکەمان داوە و پاشگەزبوونەوە نییە.
هەروەها، ئەردۆغان ڕەخنە لە پارتەکانی دیکە دەگرێت بەوەی ئەوان لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی" دەستووری نوێ" دەدەن، کە دێتە سەرباری کردار کەس کرداری نییە." ئێمە هەنگاوی کرداریمان ناوە و 11 کەسمان بۆ کارکردن لەسەر دەستووری نوێ دیاریکردووە".
هەر لەبارەی دەستووری نوێوە سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: لە دەستووری نوێدا، دیموکراسی بەهێزدەکەین، ماف و ئازادی لە ژێر چەتری دەستوورری نوێدا بەهێزتر دەبێت، کێشەکان لە دەستووری نوێدا چارەسەر دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






