وتەبێژی بارەگای بارزانی: هەر بڕیارێک لە کۆبوونەوەکەی سبەی بدرێت بڕیارێکی بەهێز دەبێت
- هەواڵ
- 30 ئایار
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی شەممە لە پیرمام، کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان بکرێت، بۆ وەرگرتنی ڕاوبۆچوونیان بەرامبەر بە بڕیاری بەغدا سەبارەت بە بڕینی مووچە، وتەبێژی بارەگای بارزانیش دەڵێت، داوەتنامە بۆ هەموو لایەنەکان نێردراوە و سبەی هەر بڕیارێک لەو کۆبوونەوەیە بدرێت بڕیارێکی بەهێزی کوردستان دەبێت.
وێنە گەورەکە: کۆتایی هەفتەی پێشوو وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە نووسراوێکدا بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. لە کاردانەوەی بڕیارەکە، سبەی لەسەر داواکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان حیزبە کوردییەکان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی بە ئاڤا میدیای وت، داوەتنامە بۆ هەموو لایەنەکان ڕۆیشتووە و هیوادارین هەمووان یەک دەنگ و یەکڕیز بن، خەڵک و لایەنە سیاسییەکانیش تێگەیشتوون ئەمەی بەغدا دەیکات بابەتێکی سیاسیە.
وتەبێژی بارەگای بارزانی ئەمانەشی وت:
ئەمەی بەغدا دەیکات تیرۆرە بەرامبەر خەڵکی کوردستان، ئەمە دژایەتیکردنی فیدڕاڵییە، دژایەتی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانە.
هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی حکومەتی عێراقی جێبەجێکردووە.
ئەوانەی تا ئێستا بە فەرمی وتوویانە لە کۆبوونەوەکە بەشدار نابین تەنیا ڕەوتی هەڵوێست و نەوەی نوێ بەشدار نابن.
تەنیا یەک لایەنی سیاسی لە عێراق دەیەوێت خۆی لەسەر تەواوی عێراق فەرز بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
19 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ کردەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا