
دیمەنی کۆبوونەوەکەی لەلایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە پیرمام
ئاڤا نیوز
كۆبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان بۆ هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر پێشێلكارییە دەستووری و یاساییەكانی بەغدا، بە بەشداری 38 حیزب و لایەنی سیاسی بەڕێوەچوو. ئاڤا زانیاری لەبارەی سەرجەم ئەو حیزب و لایەنانە بڵاودەكاتەوە كە بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پیرمام بوون و ئەوانەشی بەشداریان نەکرد.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 30-5-2025، پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان نارد، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێشهاتەكانی ئێستا و بڕیاری نەناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە.
چی ڕوودەدات: كۆبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان کاتژمێر 11:00 بە بەشداری 38 حیزب و لایەنی سیاسی لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی لە سەڵاحەددین دەستیپێكرد، جگە لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی ئەو حیزبە، هەریەك لە یەكێتی، بزووتنەوەی گۆڕان باڵی کوردسات، حیزبی سۆسیالیست، حیزبی شیوعی، حیزبی پەیوەندیی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، پارتی گەلی توركمان، پارتی چاكسازیی توركمان و یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، و ژمارەیەك حیزب و لایەنی دیكە، لەسەر ئاستی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی بەشداری كۆبوونەوەكەن، وتەبێژی بارەگای بارزانیش پێش کۆبوونەوەکە تایبەت بۆ ئاڤا وتی، هەر بڕیارێک لەو کۆبوونەوەیە بدرێت بڕیارێکی بەهێزی کوردستان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە شوێنی کۆبوونەوەکە و بەشدار بوو.
زانیاریی زیاتر: هەریەك لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، كۆمەڵگەی دادگەری كوردستان، جووڵانەوەی نەوەی نوێ، ئاڕاستەی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان، بەرەی گەل و ڕەوتی هەڵوێست، بڕیاریاندا بەشداری كۆبوونەوەكە نەكەن.
باكگراوند: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پیرمام لەکاتێکدایە؛ ڕۆژی چوارشەممە 28-5-2025 وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامى، وەزیری دارایی، هەرێمى کوردستانى ئاگادارکردەوە لەوەى لەمەبەدوا ناتوانێت مووچەی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






