
یەکێک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە شاری هەولێر لەگەڵ ئاڵای فەرەنسا و کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند وەبەرهێنەر و کۆمپانیایەکی بەناوبانگی فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات بەردەوامە و هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدات کە وەبەرهێنان بکەن، بەئامانجی گەشەپێدان و بووژانەوەی زیاتری كەرتەکە کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەر و کۆمپانیا گەورەکان دەکات تاوەکو پرۆژەکانیان بهێننە ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانیی نێوان کوردستان، فەرەنسا و عێراق، چەند کۆمپانیا و وەبەرهێنەرێکی فەرەنسیمان بینی، لەبارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کوردستان گفتوگۆمان کرد، هەروەها پاڵپشتی و کارئاسانی حکومەتمان بۆ دووپاتکردنەوە.
- بە گوتەی بەرگەشت ئاکرەیی، لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەیەک وەبەرهێنەر و کۆمپانیای فەرەنسی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لە سێکتەرە جیاوازەکاندا وەبەرهێنانیان دەبێت.
باگکراوند: رۆژی 26-5-2025، شاندێکی وەبەرهێنەرانی کوردستان بە سەرپەرشتیی د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە پاریسی فەرەنسا بەشدارییان لە کۆربەندی ئابووری و بازرگانیی هەرێمی کوردستان، فەرەنسا و عێراقدا کرد، لە کۆڕبەندەکە زیاتر لە 310 وەبەرهێنەر و بازرگان بەشدار بوون کە زۆرینەیان فەرەنسی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






