
ئاڤا نیوز
فەرماندەی باڵای هێزی بەرگریی هیندستان دان دەنێت بە شکستی سوپای وڵاتەکەی بەرامبەر پاکستان و دەڵێت، "توشی زەرەر و زیانی گەورە بوویەوە". جەختیش دەکاتەوە، هیچ کات ویستی جەنگی ئەتۆمیان نەبووە.
وێنە گەورەکە: لە 22-4-2025، گرووپێکی چەکداری هێرشیان کردە سەر هەرێمی کشمیر - بەشە هیندستانییەکەی، نیودەلهی، پاکستانی بەوە تۆمەتبار کرد کە هێرشکارەکان لەو وڵاتەوە هاتوون، دواتر بەوبیانووە، هیندستان بە مووشەک چەند پێگەیەکی لەناو خاکی پاکستان کردە ئامانج، لەبەرامبەردا پاکستان وەڵامیدایەوە و ژمارەیەک شوێنی لە هیندستان بۆردوومان کرد. پاشان لەسەر پێشنیازی ئەمریکا ئاگربەستیان ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: ئانێل تشوخان، فەرماندەی هێزی بەرگریی هیندستان لە لوتکەی "گفتووگۆی شانگرێلا" لە سەنگافوور ڕایگەیاند: "لە سەرەتای ناکۆکییەکان لەگەڵ پاکستان، سوپای هیندستان توشی زەرەر و زیانی گەورە بوویەوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بتوانین هۆکاری ئەو زەرەرە گەورەیە بزانین، دوای ئەوە کۆمەڵێک بنکەی سەربازی پاکستانمان کردە ئامانج، سەرەڕای ناکۆکی و هێرشەکان بە هیچ شێوەیەک بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم یەکێک نەبوو لە بژاردەکان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاکستان و هیندستان، 18 ڕۆژی پڕ لە گرژی و پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەیان بەڕێکرد، کە مەترسی هەبوو هەردوو دەوڵەتی خاوەن چەکی ئەتۆمین بەرەو جەنگێکی وێرانکەر هەنگاو بنێن، بەڵام لە کۆتاییدا بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێش سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی بە گرژییەکان هێنا و هەردوو دەوڵەت ئاگربەستیان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە