
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی فەرمی و کۆتایی وڵاتەکەی بۆ دەستبەرداربوون لە پیتاندنی یۆرانیۆم دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامی کۆبوونەوە و دانووستانەکانی تاران و واشنتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەڵام تاوەکو ئێستا هەردوولا لەسەر چەندین پرس ناکۆکن، ئەمریکا چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە نابێت ئێران بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: ئەمریکا لە ڕێگەی نامەیەکی فەرمیەوە داوای کردووە ئێران بە یەکجاری دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم ببێت، وەرگرتنی نامەکە لە ڕێگەی سەڵتەنەی عومانەوە کە کۆمەڵێک پێشنیازی تێدا هاتووە واتای پەسەندکردنی نییە لە لایەن ئێرانەوە، بەڵکو دەستبەرداربوونی تاران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە، لە کۆبوونەوەی داهاتوودا داوا لە ئەمریکا دەکەین هەموو سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرن.
لەلایەکی دیکەوە: بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان کە لە سەرچاوە دیپلۆماسیەکانی ئەمریکاوە گواستیویانەتەوە، ئەمریکا مەرجی هەیە بۆ هەڵگرتنی سزاکان، دەبێت ئێران بە تەواوی دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمیەکەی بێت ئەوکات واشنتن سزاکانی سەر ئێران هەڵدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





