
دوو کەس لەکاتی کارکردن لە وێستگەیەکی ئەتۆم لە ئێران (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
ئەمریکا لە پێشنیازەکەی ڕۆژی شەممەدا کە ناردی بۆ تاران، ڕەزامەندی نیشانداوە ئەو وڵاتە بە ڕێژەیەکی دیاریکراو یۆرانیۆم بەدەستبهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ترەمپ و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا جەخت لەوەدەکەنەوە کە ڕێگە نادەن ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت، بەڵام لە پێشنیازەکەیاندا بۆ تاران نەرمییان نواندووە.
لێدوانی فەرمی: دوو سەرچاوەی ئاگادار لە بابەتەکە بە ئەکسیۆسی ئەمریکییان ڕاگەیاندووە، پێشنیازی نوێی ئەمریکا ڕێگە بە ئێران دەدات بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە ڕێژەیەکی کەم یۆرانیۆم بپیتێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئێران بەردەوام دەڵێت، هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ ناکات کە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی مەدەنیانە قەدەغە بکات و بە هێڵێکی سوور ناوی دەبەن کە ئەمەش لەگەڵ هەڵوێستی ئەمریکادا ناگونجێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەم مەرجانە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دادەڕێژرێت:
- ڕێگە نادرێت ئێران تواناکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاتر بێت لەو ئاستەی پێویستە بۆ مەبەستی مەدەنیانە.
- دوای ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران لەسەر پێشنیازەکە، تاران دەبێت بەشێوەیەکی کاتی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 3% کەمبکاتەوە.
- دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لەژێر زەمینەکانی ئێراندا بۆ ماوەیەک کە لەسەر ڕێککەوتن دەکرێت دەبێت ناکارا بکرێن.
- چالاکیی پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەکانی ئێران بەشێوەیەکی کاتی لە ئاستی پێویست بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان بە پێی ڕێنماییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سنووردار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






