
ئەندامانی شاندی ئیمرالی لەگەڵ عەبوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە بەڵگەنامەیەکی 21 لاپەڕەییدا کە لە کۆنگرەی مانگی ئایاری پەکەکە خوێندراوەتەوە، داوا لە پەکەکە دەکات بە تەواوی واز لە شەڕی چەک بێنن و سیاسەتێکی دیموکراسی و سۆسیالیزم پەیڕەو بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی پەکەکە لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە 5 تا 7ـی ئایار کۆنگرەی 12ـی خۆی بەست، لە 12ـی ئایار هەڵوەشاندنەوەی خۆی بە فەرمی ڕاگەیاند، دەقی نامەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاودەکاتەوە کە تێیدا پێشنیارەکانی خۆی بۆ پەکەکە نووسیوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی سەرخوەبوون لە ژمارەی 521 و کۆتایی خۆیدا، بەڵگەنامەیەکی 21 لاپەڕەیی کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 25ـی نیساندا نووسیویەتی، بڵاوکردەوە، کە پێکهاتووە لە پێشەکییەک و 7 سەردێڕی سەرەکی، باس لە بناغە تیۆری، سیاسی، مێژوویی، بەرنامەییەکانی قۆناغی نوێ دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی بەڵگەنامەکەدا هاتووە: بەهۆی ئەوەی پەکەکە تەمەنی کۆتایی هات، پێویستە بە فەرمی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ڕێگەیەکی نوێی سۆسیالیزم بگرێتە بەر، پەکەکە لە دۆخێکدایە کە ناسنامەی ڕاستەقینەی کورد بناسێنێت.
٠ پێویستە پەکەکە لە شەڕی چەک پاشگەزبێتەوە و لە بەرامبەردا سیاسەتێکی دیموکراسی بکات بۆ بەدەستهێنانی ماف و گەرەنتی یاسایی تۆکمە و گشتگیر.
٠ بەو پێیەی هەر جۆرە دیالۆگ و دیدارێک لەگەڵ دەوڵەت بە ناوی پەکەکە قەبووڵ ناکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ڕای گشتی کۆتاییهێنانی پێویستە.
٠ بەرەو قۆناغێکی دیکەی مێژوویی بچین، کۆمەڵگەیەکی ئاشتەوایی و دیموکراسی دروست بکەین.
٠ من پێم وایە ئەو بڕیارانەی کە کۆنگرە سەبارەت بە کۆتاییهێنان و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و سیاسەت و یاساکەی، وەک ئەڵتەرناتیڤێک بۆ خولی یەکەم لە ڕووی ناوەڕۆک و فۆرمەوە دەیدات، سروشتی مێژوویین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. پێداگری لەسەر مرۆڤایەتی پێداگرییە لەسەر سۆسیالیزم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






