وێڕای كەمیی باران بڕی گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵی كوردستان هاوشێوەی ساڵی ڕابردووە
- کوردستان
- 5 حوزەیران

دیمەنی سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وێڕای كەمی ڕێژەی باران، بەڵام بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاماژە بە ئەوە دەدات كە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بڕی گەنمی بەرهەمهاتووی هەرێمی كوردستان جیاوازییەكی وای نابێت، دەشڵێت هێشتا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستی پێنەكردووە 300 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان هەیە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەگوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بەڵام کار لەسەر ئەوە دەکرێت ئەو ڕیژەیە زیاد بکرێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ پێگەیشتنی گەنم لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە ناوچەكانی دیكە دوادەكەوێت، لە ناوەڕاست و باشووری عێراق لە 1-4-2025ـەوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كراوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان پڕۆسەكە دەكەوێتە مانگی شەش.
٠ ئێستا سایلۆكانی هەرێمی كوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتنی جووتیاران و ڕۆژی 2025-06-10، واتا دوای جەژنی قوربان لە هەرێمی كوردستانیش وەرگرتنی گەنم دەستپێدەكات،
٠ ئەو گرفتەی لە ساڵانی ڕابردوو سەبارەت بە قەرەباڵغیی سەر سایلۆكان هەبوو ئەمساڵ چارەسەر دەكرێت، بەپێی ژمارەی جووتیارەكانی هەر ناوچەیەك ڕۆژەكانمان دیار كردووە ئەمەش بۆ ئەوەی جووتیاران زۆر لە سەرەدا نەمێننەوە و لەبەردەم سایلۆكان نەوەستن.
٠ ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان 685 هەزار تۆن گەنممان وەرگرت، ئەمساڵیش نزیك دەبێت لەو ژمارەیە، ڕاستە باران كەم بووە، بەڵام خەڵكێكی زۆریش بە مەڕەشە ئاوی گەنمەكەیان داوە، ئێستا لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان 300 هەزار تۆن گەنم هەیە، بۆیە هیچ گرفتێكمان لە بڕی گەنم نابێت.
٠ ئەمساڵ عێراق تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی كوردستان وەردەگرێت و لە هەوڵداین ئەو بڕە زیاد بكەین و لە گفتوگۆداین لەگەڵ بەرپرسانی لایەنی پەیوەندیداری عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






