ئیلۆن مەسک ڕەخنە لە ترەمپی هاوڕێی دەگرێت: مایەپووچ کردنی ئەمریکا قبووڵ ناکرێت
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

ئیلۆن مەسک و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهان، ڕەخنە لە پرۆژە یاساییەکی ترەمپی هاوڕێی دەگرێت- کە سەرۆکی ئەمریکا ڕەوانەی کۆنگرێسی کردووە- مەسک لەوبارەیەوە دەڵێت، "پێویستە ئەو پڕۆژە یاسایە بوەستێنن".
چی ڕوودەدات: مەسک زۆر بە توندی ڕەخنەی لەو پرۆژە یاسایەی دۆناڵد ترەمپ گرت کە بەهۆی ئەو پڕۆژەیەوە ئاستی قەرزەکانی ئەمریکا بەرزبووەتەوە، بەبێ ئەوەی خەرجی کەم بکرێتەوە، هۆشداریش دەدات، ئەو ڕێکارانەی دۆناڵد ترەمپ کورتهێنان زیاد دەکات و قەرزی نیشتمانیش خێرا بەرز دەکاتەوە. مەسک داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکا کرد، فشار لە دادگا و دادوەران بکەن، کە پرۆژە یاساکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ خەرجی و باج ڕەتبکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیلۆن مەسک لە ئێکس نووسیوویەتی، "پەیوەندی بە ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیرانەوە کردووە کە مایەپووچ کردنی ئەمریکا قبووڵ ناکرێت و پێویستە ئەو پرۆژە یاسایە بووەستێنن، کە ترەمپ پێشنیازی کردووە.''
باکگراوند: ئیلۆن مەسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس دوای چوار مانگ کارکردنی وەک بەپرسی فەرمانگەی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت و دووبارە داڕشتنەوەی پێکهاتەی حکومەتی فیدراڵی بوو، لەم چەند ڕۆژی ڕابردوودا ماڵئاوایی لە پۆستە ئیدارییەکەی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






