
دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک
ئاڤا نیوز
لە گوندێکی ناحیەی ڕۆڤیا ئاسایش سێ کەسی دەستگیر کردووە سەرقاڵی دزینی گۆڕەری کارەبا (محاویلە) بوون، بەوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی ڕۆڤیا، تۆمەتباران دانیان بەوە ناوە لە ڕابردوو دوو محاویلەی دیکەیان دزیووە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەک دیاردەی دزینی گۆڕەری کارەبا لە سنووری ناحیەی ڕۆڤیای قەزای بەردەڕەش سەریهەڵداوە، ئاسایش و پۆلیس بە وردی بەدواداچوونییان کردووە، شەوی ڕابردوو دزەکان سەرقاڵی خەڵکی ناوچەکەیان بەهۆی جەژنی قوربانەوە بە دەرفەت زانییوە، لە گوندی (بەردەزیوو) بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا سەرقاڵی لێکردنەوەی محاویلەیەکی کارەبا دەبن، ئاسایشیان لێ ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام ئەو کاتە دەستگیرنەکراون و هەڵاتوون.
لێدوانی فەرمی: مەنهەل مەوفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕۆڤیا بە ئاڤا میدیای وت، دوای ئەوەی ئاسایش گەیشتووەتە شوێنەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتوون، بەڵام کەسێک چووەتە ئاسایش و وتویەتی ئەو ئۆتۆمبێلە هی منە و سێ هاوڕێم لێیان وەرگرتووم وتوویانە بۆ جەژن دەچین پێداویستی دەکڕین، بەڵام فێڵیان لێ کردووم و نەمزانیووە ئۆتۆمبێلەکەن بۆ دزیکردن بەکار دەهێنن.
-بەڕێوەبەری ناحیەی ڕۆڤیا دەڵێت: لەو ڕێگایەوە سێ کەسەکە دۆزرانەوە و دەستگیر کران و لەبەردەم ئاسایش دانیان بەوە ناوە لەماوەی ڕابردوو دوو محاویلەی دیکەیان دزیووە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






