
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەر کاندید و لایەنێک لە هەڵبژاردنەکان دەنگ بکڕێت، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و لە کاندیدبوون و کێبەرکێی هەڵبژاردن دووردەخرێتەوە.
وێنە گەورەکە: باس لەوەدەکرێت خەرجی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی مانگی 11ی ئەمساڵدا دەگاتە سێ تریلیۆن دینار، لە ئێستاشەوە دەنگۆی کڕینی کارتی دەنگدان هەیە کە دەوترێت نرخەکەی گەیشتووەتە 400 هەزار دینار، بەڵام کۆمیسیۆن دەنگۆکان ڕەتدەکاتەوە و کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان وەک تاوان لەقەڵەم دەدات.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بانگەشە بۆ یاریکردن بە دەنگی دەنگدەران هیچ بنەمایەکی نییە بەتایبەتیش بەهۆی ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن و ئەو ئامێرە نوێ و پێشکەوتووانەی لە پرۆسەکەدا بەکاردەهێنرێن.
- ئاماژەی بەوەشکرد، کڕینی کارتی دەنگدان بێ سوودە چونکە تەنیا خاوەنە ڕاستەقینەکەی دەتوانێت بەکاریبهێنێت بۆیە قورسە یاری پێوەبکرێت، کۆمیسیۆنیش چاودێری دۆخەکە دەکات و هەر کاندیدێک کڕین و فرۆشتن بەکارتی دەنگدانەوە بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دووردەخرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






