بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کوردستان وادەی گەڕانەوەی حاجیان لەڕێگەی ئاڤاوە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 8 حوزەیران
ژمارەیەک حاجیی هەرێمی کوردستان لە ووڵاتی سعوودیە
ئاڤا نیوز
پرۆسەی حەجی ئەمساڵ کۆتایی هات، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کوردستانیش وادەی گەڕانەوەی حاجیانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانی ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: نزیکەی مانگێکە پێنج هەزار و 136 حەجخواز لە هەرێمی کوردستانەوە ڕوویان لە وڵاتی سعوودیە کردووە، سەرجەم ئەرکەکانیان تەواوکردووە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆسەی گەڕانەوەیان دەست پێبکات.
لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ڕۆژی 14-06-2025، لەڕێگەی وشکانی، حاجیانی هەولێر، سۆران، زاخۆ، دهۆک، حاجیانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان بەرەبەیانی 15ـی مانگ دەگەنەوە هەولێر، ژمارەیان هەزار و 646 حاجییە."
بە گوتەی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کوردستان، سێ هەزار و 490 حاجی دیکە لەڕێگەی ئاسمانییەوە دەگەڕێنەوە، ڕۆژی 14-06-2025 فڕۆکەی حاجیانی سنووری هەولێر کاتژمێر 09:00 لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەنیشێتەوە، سلێمانی لە هەمان ڕۆژ و کاتژمێر 11:00 دەگاتە فڕۆکەخانە سلێمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ یەکشەممە 8-6-2025، ئافرەتێکی کورد بەناوی مەریەم عەبدولعەزیز یوسف لە تەمەنی 70 ساڵی کە خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە لەدوای ئەرک و بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، لە وڵاتی سعوودیە گیانی لەدەستدا و تاوەکو ئێستا شجگەم لەم ئافرەتە هیچ حاجییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






