سەرۆک بارزانی جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
- کوردستان
- 2024-03-19
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق- وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، باس لە دواین پیشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی دەکات، جەختیش لە پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی سیشەممە 19ی ئاداری 2024 لە سەڵاَحەدین، سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە دووبارە دیداری لەگەڵ سەرۆک بارزانی دەربڕی و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە سەرۆک و تەواوی گەلی کوردستان کرد، سەرۆک بارزانی رایگەیاند کە نەورۆز بۆ کورد هێمای سەرکەوتنە بەسەر تاریکیدا بە داگیرساندنی بلێسەی ئازادی و ئاشتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کران، سەبارەت بە راگەیێنراوی مەکتەبی سیاسیی پارتیش بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە بەدوای دۆزینەوەی رێگەچارە بووە بۆ فەراهەمکردنی سەقامگیری وڵات و چەسپاندنی دیموکراسی بەگوێرەی بڕگەکانی دەستووری ساڵی 2005ی عێراق.
بابەتی ستراتیژی: سەرۆک بارزانی جەختی لە پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و سەرجەم مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان کردەوە، چونکە قەوارەکە لە دەستووردا چەسپێنراوە و لە ئەنجامی خەباتی دوورودرێژ و بەردەوام هاتووەتەدی.
چارەسەر: باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق تێگەیشتنی تەواوی خۆی بۆ دۆخەکە دەربڕی، دواتریش هەردوولا جەختیان لە دۆزینەوەی چارەسەرێک لەسەر بنەمای دیموکراسی و سیستەمی فیدڕالیدا کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





