سەرۆککۆماری عێراق: بەهۆی گۆڕانی ئاو و هەواوە ئاوی دیجلە و فوڕات دابەزیوە
- عێراق
- 9 حوزەیران

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، عێراق ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە بووەتەوە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەکانی ڕووبارەکانی دیجلە و فوڕات لەئەنجامی گۆڕانی ئاو و هەواوە کە کاریگەریی کردووەتە سەر ئاستی بەرهەمی کشتوکاڵی و ناوخۆیی.
وێنە گەورەکە: سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئۆقیانووسەکان لە شاری نیسی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق یەکێکە لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە و تێیدا وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: ئاستی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات لە عێراق کەمبووەتەوە، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە لەوانە گۆڕانی ئاو و وهەوا، نەبوونی سیاسەتێکی یەکگرتووی ئیداری و یاسایی بۆ ڕووبارە سنووربەزێنەکان، هەروەها دابەزینی رێژەی بەردانەوەی ئاوی عێراق لە وڵاتانی دراوسێیەوە، بووەتە هۆی زیادبوونی ئاوارەبوونی ناوخۆیی و دەرەکی و دابەزینی بەشداریکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە داهاتی ناوخۆیی و گشتییدا.
- د. لەتیف ڕەشید لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێویستە ئۆقیانووسەکان وەک میراتێکی مرۆیی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بەشداریی عێراق لەم کۆنفڕانسە لە سۆنگەی گرنگیدانییەتی بە کاری هاوبەش بۆ پاراستنی ژینگە، ئێمە نیگەرانین لە پیسبوونی ژینگە ئاوییەکانمان، ئۆقیانووسەکان بۆ هەندێک لە وڵاتان سەرچاوەی ژیانکردنە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆککۆماری عێراق داوای فراوانکردنی هاوبەشیی کاریگەر لە نێوان حکومەتەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، کەرتی تایبەت و دامەزراوە توێژینەوەکان کرد و داوای ئەوەشی کرد کە پشتیوانی دارایی داهێنەرانە و بەردەوام بۆ پاراستنی ئۆقیانووسەکان هەبێت، هەروەها هەماهەنگی و هاوکاریکردنی یەکتری بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ئاو، ڕووبار، و دەریاچەکان کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەمووان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






