
نمایشکردنی پارچەیەک زێر لە دووکانێکی زێڕەنگردا، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
مسقاڵێک زێری عەیار 21 بۆ 660 هەزار دینار دابەزیوە و لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و چین، ئەو نرخە بەڕێژەیەکی زیاتر دادەبەزێت.
وێنە گەورەکە: نرخی زێر چەند ڕۆژێکە لە گۆڕانکاریدایە هەر ئۆنسەیەک 30 بۆ 40 دۆلار دابەزیوە. ئەمە دوای ئەو بەرزبوونەوە خێرا و نائاساییەی لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو بەخۆیەوە بینیبوو.
لێدوانی فەرمی: دانا وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕینگرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ پێنج هەزار دینار دابەزیوە، ئەمەش پەیوەندی بە نزیکبوونەوەی ئەمریکا و چین لە ڕێککەوتنی ئابووری هەیە، هاوکات بەشێکی دەگەڕێتەوە ئەو گفتوگۆیەی بڕیارە لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بکرێت."
ژمارەکان وادەڵین: نرخی ڕاگەیێنراو لەلایەن سەندیکای زێڕنگران ئەمڕۆ بەمشێوەیە:
یەک ئۆنسی زێڕ=3324$
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=690,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=660,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=565,000
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






