نەتەوەیەکگرتووەکان: دەبێت پرسەکانی نێوان کوردستان و عێراق بەپێی دەستوور یەکلایی بکرێنەوە
- هەواڵ
- 10 حوزەیران
ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق - دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ماف و قووتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق کۆبوویەوە و داوای کرد، پرسەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەپێی دەستوور یەکلایی بکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: بە بەشداری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر محەممەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پەیوەندییەکی هاوبەشییە و پێویستی بە گفتوگۆی بەردەوام و هەماهەنگییە و پێویستە ئەم پەیوەندییە بە پێی دەستوور بێت تاوەکو کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەردوولا چارەسەربکرێت.
- دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و ڕۆحی سازان، گرنگیدان بە ئامانجە هاوبەشەکان، نەک دابەشبوونی حزبی، کلیلی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووە درێژخایەنەیە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان دەتوانن حکومەتێک پێکبهێنن کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی بکات.
- ئەگەر پڕۆسەی ئاشتی لە نێوان تورکیا و پەکەکە بە نیەتێکی باشەوە جێبەجێ بکرێت، ئەوە ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بە گشتی دەگەڕێتەوە.
- عێراق لە ڕێگەدایە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە مانگی یانزەی ئەمساڵ و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق کارەکانی بە هاوکاری یونامی دەستپێکردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی شەفاف و ئازاد بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






