مەسرور بارزانی: ئامانجمانە لە 10 ساڵی داهاتوو 20 ملیۆن گەشتیار بۆ كوردستان ڕابكێشین
- هەواڵ
- 10 حوزەیران

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بەشداریی لە ڕاگەیاندنی پلاتفۆڕمی "ڤیزیت كوردستان" كرد. دواتر لە وتارێکدا باسی لە گرنگیدانی حكومەت بە كەرتی گەشتیاری كرد و ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان لەڕووی گەشتیارییەوە، خاوەنی بنەما و پێگەیەكی گرنگ و شایستەیە و دەكرێت بكرێت بە یەكێك لە سەرچاوە هەرە گرنگەكانی داهات.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10-6-2025، لەڕێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پلاتفۆرم و سەكۆی ڤیزیت كوردستان-ی ڕاگەیاند كە ئامانج لێی ڕاكێشانی ملیۆنان گەشتیارە بۆ هەرێمی كوردستان.
پەیامی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: دەستخۆشی لە ئامادەكاران و بەڕێوەبەران و ئەندامانی پلاتفۆرم و سەكۆی ڤیزیت كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم، ئەم سەكۆیە دەستپێشخەرییەكی دیكەیە بۆ زیاتر ناساندنی هەرێمی كوردستان بە دەرەوە و ڕاكێشانی گەشتیارانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ڕایگەیاند:
- حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی پلانەكانیدا بۆ بایەخدان بە هەموو كەرتەكان گرنگی و بایەخێكی زۆریشی بە كەرتی گەشتیاری داوە، بێگومان هەرێمی كوردستان لەڕووی گەشتیارییەوە، خاوەنی بنەما و پێگەیەكی گرنگ و شایستەیە و دەكرێت بكرێت بە یەكێك لە سەرچاوە هەرە گرنگەكانی داهات و دەرفەتێكی زۆری كاریش بۆ گەنجەكان بڕەخسێنێت.
- كوردستان خاوەنی دیمەن و سرووشتێكی جوان و دڵگەشە كە دەكرێت سوود لە هەر چوار وەرزەكە وەربگیرێت لە بواری گەشتوگوزارییەوە لەڕووی مێژووییشەوە ئێمە خاوەنی دەیان ناوچە و شوێن و داستانی گرنگی مێژوویی و شوێنەوارین كە گەشتیاران بەتایبەت گەشتیارانی بیانی دەتوانن سەردانیان بكەن، بۆنموونە چەندین شوێن و مەزاری كۆن و دێرین و پیرۆزی ئایینی وەك مزگەت و كڵێسا و پەرستگەی هەموو ئایینەكان لە كوردستان هەن، كە مەڵبەندێكی بەیەكەوەژیانی ئایینی و ئاشتییانەی هەموو پێكهاتەكانە، هەروەها لە كوردستان سەدان شوێنەوار و شوێنی گەشتوگوزارمان هەن كە لە ئاستی جیهانیشدا زۆر ناسراون، بۆنموونە ئەشكەوتی شانەدەر و قەڵای هەولێر.
- وڵاتی ئێمە كە بە وڵاتی میزۆپۆتامیا ناسراوە، نیشتمانی دەیان داستانی ئەدەبی و مێژووییە لەوانە داستانی گلگامێش كە هی سەردەمی سۆمەرییەكان و شەڕی گۆگامێلا و هاتنی ئەسکەندەری مەزن بۆ ئەم ناوچەیە.
- هاتنی گەشتیارانی دەرەوە بۆ هەرێمی کوردستان، دەرفەتێکی باشە بۆ تێکەڵاوبوونی کولتوورە جیاوازەکان و زیاتر ناساندنی هەرێمی کوردستان بە دنیای دەرەوە. لە سەردەمی ئەمڕۆی شۆڕشی تەکنەلۆجیاشدا، ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا، دەتوانن ڕۆڵێکی کارا و کاریگەر و ئەرێنێ زیاتر لە بواری ناساندنی کوردستاندا بگێڕن.
- ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بە هاوکاری کەرتی تایبەت، بتوانێت لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا، 20 ملیۆن گەشتیاری بیانی ڕابکێشێت بۆ سەردانی وڵاتەکەمان "ڤیزیت کوردستان"ـیش نموونەیەکی کارکردنی هاوبەشیی کەرتی تایبەت و گشتییە بۆ هاندان و سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران، ئەم سەکۆیە نموونەی تەواوکەری کار و پلانەکانی حکومەتە بۆ زیاتر پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و سەرەنجام بەهێزکردنی ئابووریی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
وادەی کاراکردنی زانکۆلاین ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار دوو کارمەندی دەزگای دژەتیرۆر کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
وادەی کاراکردنی زانکۆلاین ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار دوو کارمەندی دەزگای دژەتیرۆر کوژران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی هەڵبژاردن لە سووریا دیاری کرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا