
وێنەی بکوژ و کوژراو. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مامۆستایەکی ئایینی لە قەزای قوشتەپە دوو ساڵ پێش ئێستا بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵدا کێشا، منداڵەکە گیانی لەدەست دا، دوای ئەوەی بە سوڵحی عەشایەری کێشەکە چارەسەر کرا، ئەمڕۆ لەلایەن کەسوکاری منداڵەکەوە بە دەمانچە کوژرا.
چیرۆکی سەرەکی: مامۆستا ئاوارە ناسیح، مامۆستایەکی خۆبەخش بووە لە سنووری قەزای قوشتەپە، هاوکات وەستای گەچکاری بووە، دوو ساڵ پێش ئێستا دوای گەڕانەوەی لە کار، دەیەوێ کرێکارەکانی بباتەوە کەمپی کاوە، خۆی بە منداڵێکدا دەکێشێت، دوای دوو شەو مانەوە لە نەخۆشخانە منداڵەکە گیان لەدەست دەدات و ئاوارە ناسیح ماوەیەک زیندانی دەکرێت، دوای سوڵحی عەشایەری ئازاد دەکرێت و ئەمڕۆ لەلایەن کەس و کاری منداڵەکەوە کوژرا.
زانیاریی تایبەت: پۆلیسی قوشتەپە بە ئاڤایان گوت، "ڕووداوەکە دەورووبەری کاتژمێری نۆی بەیانی بووە و کەمتر لە کاتژمێرێک دوای ڕووداوەکە بکوژەکە کە تەمەنی 37 ساڵە بە ناوی (ٲ. ن. ع) و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە سنووری قەزاکە دەستگیرکرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە."
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەسانی نزیکی ئەو مامۆستا ئاینییە دەڵێن، باوکی منداڵەکە لەبەردەم دادوەر لە مامۆستا ئاوارە خۆشبووە بە سوڵحی عەشایەری، دوای ڕووداوەکە مامۆستا کەفالەتی 70 منداڵی بێ دایک و باوکی کردووە و جەژنانە جل و بەرگی بۆ کڕیون، جگە لەوەش هاوکاری ئەو خێزانانەی کردووە کە منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە، هاوکات کەسانی نزیکی بکوژ کرێکار بوونە و لەگەڵ ئەودا کاری گەچکارییان کردووە."
زانیاریی زیاتر: ئاوارە ناسیح خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، چوار ساڵە بەخۆبەشی لە بنکەی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی قوشتەپە وانە دەڵێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






