
پسووڵەی خۆراك.. سەرچاوەی وێنە: INA
ئاڤا نیوز
ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە و پسوولەی خۆراکیان نییە، ناتوانن لە سیستمی نوێی پسوولەی خۆراک خۆیان تۆمار بکەن.
بابەتی سەرەکی: ئەو ژن و مێردانەی تازە گرێبەستی هاوسەرگیرییان کردووە و پسوولەی خۆراکیان نییە، زانیارییان لەبارەی چۆنیەتی پڕکردنەوەی سیستمە نوێیەکە نییە و داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوونیان بۆ بکات، ئاخۆ دەتوانن لەم سیستمە نوێیەدا ببنە خاوەنی پسوولەی خۆیان یان نا.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو هاوسەرە نوێیانەی کە پسوولەی خۆراکیان نییە، کوڕەکە و کچەکە بە جیا لەسەر پسولەی ماڵە باوانیان ناویان تۆمار دەکەن، چونکە هێشتا خزمەتگوزاری تۆمارکردنی هاوسەرگیریی نوێ ئەکتیڤ نەکراوە.
- ئێستا لە شاری واست لە باشووری عێراق، ناوی منداڵی تازە لەدایکبوو لە پسوولەی خۆراک ئەکتیڤ کراوە.
- ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا خزمەگوزاری تۆمارکردنی ناوی هاوسەرانی نوێ کارا بکرێت، ئەو کاتە دەتوانن بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی هاوسەرگیرییان پسوولەی خۆراکی نوێ بۆ خۆیان دروست بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک پێکەوە دەست بە تۆمارکردنی پسوولەی خۆراکی نوێ کراوە، دوایین وادەش بۆ تۆمارکردن 5-7-2025 دانراوە، پێشبینی دەکرێت داوای درێژکردنەوەی وادەکەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






