
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕەخنە لە سیاسەتی تورکیا دەگرێت و تۆمەتباری دەکات بەوەی کە لە بۆردوومانەکانی بۆ سەر مۆڵگە و پێگەکانیان بەردەوامە. دەشڵیت، تورکیا هیچ گەرەنتییەکی بۆ ئاسانکاری لە پرۆسەی ئاشتی نەداوە.
وێنە گەورەکە: پەکەکە لە 5 و 7ی ئایاری 2025 کۆنگرەی 12ی خۆی بەست و لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتەکەیان خۆی هەڵوەشاندەوە، تورکیاش چاوەڕێی ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی پەکەکە دەکات، چەند جارێکیش بەرپرسانی دەوڵەت ئەوەیان ئاشکراکردووە کە لە هەماهەنگیدان لەگەڵ هەواڵگری بەغدا و هەولێر بۆ دانانی میکانیزمێکی تایبەت بۆ ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی چەکدارانی پەکەکە.
لێدوانی فەرمی: زاگرۆس هیوا، وتەبێژی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان بە فرانس پرێسی ڕاگەیاند: پەکەکە ڕژدە لەسەر بە ئەنجام گەیاندنی پرۆسەی ئاشتی، بەڵام تاوەکو ئێستا تورکیا هیچ گەرەنتییەک و هیچ بڕیارێکی بۆ ئاسانکاری پرۆسەکە نەداوە.
ئەو وتەبێژەی پەکەکە گڵەییش لە تورکیا دەکات، بەوەی بۆردوومانەکانی بۆ سەر مۆڵگە و پێگەکانیان بەردەوامە.
داواش دەکات، تورکیا گۆشەگیری سەر ئۆجەلان لە زیندان کەم بکاتەوە، بەوەی کە ئۆجەلان سەرۆکی دانوستانکاری گرووپەکەیە لە گفتوگۆکان لەگەڵ تورکیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





