
دیمەنی وەستانی بارهەڵگرەکانی گەنم لەبەردەم سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستی پێکرد.
وێنە گەورەکە: بۆ ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، لەو بڕە 122 هەزار و 600 تۆن بۆ جووتیارانی پارێزگای هەولێر دیاری کراوە کە لە ماوەی 45 ڕۆژ لێیان وەردەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن قادر، سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم لە پارێزگای هەولێر گوتی: ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکرێت لە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ئەم مەبەستە خشتەیەکمان تایبەت بە وەرگرتنی گەنم داناوە.
گۆشەیەکی دیکە: بە گوتەی هێمن قادر، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاودێری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات، بۆ ئەوەی ئەگەر گەنمی جووتیاران زیاتر بوو لەو بڕەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراق لیێیان وەردەگیرێت، لە ڕێگەی کارگەکانی کەرتی تایبەت گەنمیان بۆ بە بازاڕدەکات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، هەر تۆنێک گەنمی بەراو بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت، هەر تۆنێک گەنمی دێمی بە 800 هەزار دینار وەردەگیرێت ، بەپێی ئەنجامی پشکنینی تاقیگەی سایلۆکانیش و بەپێی کوالێتی گەنمەکە داشکاندن لەو نرخانە دەکرێت.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: هەر جووتیارێک بەپێی ڕووبەری بە گەنم داچێنراوی، بڕی ئەو گەنمەی لێوەردەگیرێت کە بۆی دیاری کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






