
کۆبوونەوەی سوودانی، لەگەڵ باڵیۆز و سەرۆکی نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق. وێنە؛ نووسینگەی سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، عێراق پشتیوانی لە ڕێبازێکی دادپەروەرانە دەکات بۆ دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، پێشیوایە پەرەسەندنەکان خزمەت بە چارەسەر ناکات.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای پێشهاتە خێراکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بڕیاری ئەمریکا بە چۆڵکردنی بەشێکی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق، حکومەتی عێراق جەختی لە پشتیوانیی خۆی بۆ دۆزینەوەی ڕێبازێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ لەنێوان ئێران و ئەمریکا دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆز و سەرۆکی نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی دیدارەکە، سوودانی جەختی لە پشتیوانیی عێراق بۆ دۆزینەوەی ڕێبازێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ لەنێوان ئێران و ئەمریکا کردەوە، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی دەرەنجامی ئەرێنی بۆ دانوستانەکانی نێوانیان.
لە هەمان کاتدا: بە گوتەی سوودانی، پەرەسەندنی گرژییەکانیش خزمەت بە چارەسەر ناکات، ناوبراو ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق کرد بۆ پاڵپشتی لەو لێکتێگەیشتنانەی کە بەشدارن لە سەقامگیری ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 13 خولەک لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
13 خولەک لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەنگی واژۆی بەرپرسان بەپێی پلەکانیان دیاری دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد