دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ئاو لە هەولێر تەرخان دەكرێت
- هەواڵ
- 12 حوزەیران

دیمەنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە سەر ڕەزامەندیى سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕی دوو ملیار دیناری دیكە وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردنى کەموکوڕى و گرفتەکانى ئاو لە شاری هەولێر تەرخان دەكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.6.12، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، له دیوانى پارێزگا، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە کار و پڕۆژە و پلان و بەرنامەکانى چارەسەریى ئاو و بەدواداچوون لە دەرەنجامى کارى پڕۆژەکانى فریاگوزاریى خێراى ئاوى هەولێر، بەستنەوەی پڕۆژەکە بە تۆڕە ناوخۆییەکانی ناوشار، پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری ئهنجام درا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: پلان و بەرنامەڕێژیی تۆكمە و چەندین پڕۆژەی گرنگ لە ساڵانى ڕابردوودا بە پاڵپشتی و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ چارەسەرکردنى گرفتى کەمئاوى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراون و توانراوە بە هۆیانەوە قۆناغى زۆر باش ببڕین و تاڕادەیەکى زۆر گرفت و کێشەکان چارەسەر بکرێت
قووڵتر: ئێستا لە 78%ـی کارەکانى پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و لە 90%ـی کارەکانى بەستنەوەی پڕۆژەکە بە تۆڕە ناوخۆییەکانی ناوشارى هەولێر تەواو بووە و لە سەرەتا تاوەكوو ناوەڕاستى مانگی 7ـی ئەمساڵ بەشێک لەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە نێوان شەقامی ڕەشکین و تاوەکو شەقامی کۆیە لە دەرەوەى شەقامى خێراى 120 مەترى، کە لە پێشتردا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی دووچاری کەمئاوی هاتبوون، بەهۆى ئەو پڕۆژە ستراتیژیەوە ئاو دەگاتە گەڕەکەکانیان و کێشەی ئاویان نامێنێت، سەبارەت بە پڕۆژەى ئاوى قوشتەپەش کە ئێستا 40%ـی کارەکانى کۆتایی هاتووە و بڕیارە لە مانگى 11ـی ئەمساڵ بەکۆتابێت.
زانیاریی زیاتر: لە كۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، جگە لە دووپاتکردنەوەى دابینکردنى کارەباى 24 کاتژمێرى بۆ ئەو بیرانەى ئاوى پاکى ماڵان، کە کارەبای گەڕەکەکانیان نەبووەتە 24 کاتژمێرى، هەروەها بۆ ئەو گەڕەکانەى کێشە و گرفتى کەمئاویان بڕیاری دا لە ڕێگەى تەنکەر ئاویان بۆ دابین بکرێت، لە ئەگەرى کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاویش، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی ڕاسپارد لە ئامادەباشی تەواودابن و لە خێراترین کاتدا چارهسهری کێشە و گرفتەکان بکرێت.
لەلایەكی دیكەوە: پارێزگارى هەولێر سەبارەت بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەى کەموکوڕییە تەکنیکییەکان و چارهسهركردنى گرفت و کێشەکان و پاککردنەوەى ڕێڕەوى سەرچاوەى ئاوى ئاودێرى و کانیاوى گوندەکان، پارێزگارى هەولێر، ڕایگەیاند بۆ ئەو مانگەش سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بڕی دوو ملیاری دیکە تەرخانکراوە وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردنى کەموکوڕى و گرفتەکان، کە لە مانگى ڕابردووش بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار تەرخان کرابوو بۆ هەمان مەبەست، ئەو بودجەیەش تاوەكوو بە کۆتاهاتنى پڕۆژەى فریاگوزارى خێراى ئاوى هەولێر بەردەوامى دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






