
وێنەی بەشێک لەو کۆچبەرانەی کە لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە
ئاڤا نیوز
دەیان کۆچبەری کورد، زیاتر لە بیست و چوار کاتژمێرە، لە دوورگەیەکی سەر بە یۆنان گیریان خواردووە و نان و ئاویان لێ بڕاوە، لە نێویشیاندا ژن و منداڵ هەن.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە لە تورکیاوە بەڕێکەوتوون، لە دوورگەی (سمییە-Symi) سەر بە وڵاتی یۆنان گیریان خواردووە و داوای هاوکاری و بەدەنگەوەچوون دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆچبەرە کوردەکان پەیوەندییان بە کەسوکاریان و ژمارەیەک چالاکوانی مافی پەنابەران لە ئەوروپا کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، دوای تێپەڕبوونی شەو و ڕۆژێک بەسەر مانەوەیان لە دوورگەکە، تاکو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بە هانایانەوە نەچووە.
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەپێی وتەی کۆچبەرەکان ژمارەیان 30 کەسە و لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن، بەهۆی زۆر مانەوەیان لە دوورگەکە، نان و ئاویان لەلا نەماوە و داوای یارمەتی و بەدەنگەوەهاتن دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا دەنگی ئەو کۆچبەرانەی کە گیریان خواردووە، گەیاندە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڵێنی دا بەدواداچوونی جددی بۆ وردەکاری بابەتەکە دەکەن و لەئەگەری دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستی کێشەکە لەڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپاوە، بەدواداچوون بۆ کێشەی ئەو هاووڵاتیانە دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






