باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لەبارەی کەمکردنەوەی کارمەندانی ڕوونکردنەوە دەدات
- عێراق
- 12 حوزەیران

لۆگۆی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ئاشکرای دەکات، کەمکردنەوەی نێردەی دیبلۆماسی وڵاتەکەی لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر ئارەزوومەندانە نییە و بڕیاری واشنتە و دەبێت جێبەجێ بکرێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆکاری بوونی مەترسی ئەمنیی، ئەمریکا بڕیاریدا ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لەبەغدا کەمبکاتەوە، حکومەتی عێراقیش ڕایگەیاند، هیچ مەترسییەکی ئەمنیی لە وڵاتدا بوونی نییە تا پێویست بەو بڕیارە بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ڕایگەیاند: بە بڕیاری فەرمی حکومەتی ئەمریکا دەبێت بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لەبەغدا و کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر عێراق جێبهێڵن.
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆکاری ئەمنیی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانە ئاشکرا ناکرێت کە عێراق جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە بۆ ئەمریکا، بەڵام فەرمانەکە بەپەلەیە و دەبێت دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕێکارێکی خۆپارێزییە و دۆخی ئاسایش و ئارامی عێراق تا دێت بەرەو باشتربوون دەچێت، جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی هەموو نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی بیانیی لە عێراق پارێزراون و هیچ هەڕەشەیەکیان لەسەر نییە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرێکی دەمیرتاش بۆ ئاڤا: دەمیرتاش لەم هەفتەیە ئازاد دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: عەرەب کەی بیەوێت پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێتەوە



