
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرامبەر ئەو هێرشە بەفراوانەی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕژێمی ئیسرائیل دەبێت چاوەڕوانی سزایەكی قورس بێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کرده سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت کە بەهۆیەوە حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و جەنەراڵ غوڵام عەلی رەشید، فەرماندە قەرارگای ناوەندیی خاتەمول ئەمبیا، د.محەممەد مەهدی تهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازاد و د.فەرەیدوون عەباسی، سەرۆکی پێشووتری رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی کوژراون.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەستی پیس و خوێناویی خۆی گەیاندە وڵاتە خۆشەویستەكەمان و زاتی پیسی خۆی بە ئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵكی مەدەنی زیاتر ئاشكرا كرد. ڕژێمی ئیسرائیل دەبێت چاوەڕوانی سزایەكی قورس بێت.
- دەستی بەهێزی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی، وازی لێ ناهێنێت بە ئیزنی خوا. لە هێرشی دوژمندا، چەند كەس لە فەرماندە و زاناكان شەهید بوونە. جێگەرەوە و هاوكارەكانیان بێ وەستن ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن ئینشەڵڵا.
- ڕژێمی زایۆنی بەم تاوانە، چارەنووسێكی تاڵ و خراپی بۆ خۆی دروست كرد و بێ ئەملاو و ئەولا ئەو چارەنووسە وەردەگرێـت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






