
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
ئاڤا نیوز
دوای هۆشداریی ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە دیاریکراوی عێراق، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستپێکرد.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا ماوەی دوو ڕۆژە هۆشداریی دەدات بە هاووڵاتییانی کە سەردانی عێراق و ناوچەکە نەکەن و دواشیکردووە کە گەر هاتوو هەر ئەمریکییەک ناچاربوو گەشت بۆ ئەو ناوچانە بکات، پێویستە چەند ڕێککارێکی ئەمنیی تایبەت بگرێتە بەر و نمونەی خوێنەکەی لەلای دکتۆرەکەی جێبهڵێت بۆ ئەوەی لەکاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا بتوانرێت بدۆزرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کرد سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت کە بەهۆیەوە حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و جەنەراڵ غوڵام عەلی رەشید، فەرماندە قەرارگای ناوەندیی خاتەمول ئەمبیا، د.محەممەد مەهدی تهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازاد و د.فەرەیدوون عەباسی، سەرۆکی پێشووتری رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی خۆی بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکا لە ولاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوپات دەکاتەوە و داوایان لێدەکات وریا بن و چاودێریی هەواڵەکان بکەن.
- لە ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هۆشداری دراوە لەوەی دۆخە ئەمنییەکە ناسەقامگیرە و ئەگەری خراپتربوونیشی هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "بە هۆی بەرزیی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، کەشی ئەمنیبە ئاڵۆزیی ماوەتەوە و دەشکرێت بە خێرایی بگۆڕدرێت. ئێمە ئەوە بە بیری هاووڵاتیانی ئەمریکی لە ئیسرائیل و ناوچەکە دێنینەوە کە پێویستە بەردەوام بە ئاگا بن و هانیان دەدەین چاودێریی هەواڵەکان بکەن بۆ پێشهاتە نوێیەکان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





