
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئێران بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی دەرکرد و تیایدا هەڕەشەی شەڕێکی فراوان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کرد سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت کە بەهۆیەوە حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و جەنەراڵ غوڵام عەلی رەشید، فەرماندە قەرارگای ناوەندیی خاتەمول ئەمبیا، د.محەممەد مەهدی تهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازاد و د.فەرەیدوون عەباسی، سەرۆکی پێشووتری رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە، "دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئێران یاریکردنە بە کلکی شێر. ئەو ئۆپەراسیۆنە ترسنۆکانەی شەو لە کاتی بەردەوامبوونی پڕۆسەی دیپلۆماسی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران، نیشانەی ترسی ئەم ڕژێمەیە لە هێزی باوەڕپێکردن و بەرگریکردنی ئێران بۆ جیهان کە ئێمە وەک ئێرانییەکان هەرچەندە لە 200 ساڵی ڕابردوودا هەرگیز دەستپێشخەری هیچ جەنگێکمان نەکردووە، بەڵام لە بەرگریکردن لە نیشتیمانەکەماندا هیچ دوودڵ نەبووین و نابین."
- لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە "حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر لە ئێستاوە ڕێکاری بەرگری، سیاسی و یاسایی پێویست بۆ پەشیمانکردنەوەی ئیسرائیلی ناڕەوا دەستپێکردووە و خەو لە زایۆنیستەکان حەرام دەکەین."
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی هێرشی ئیسرائیتل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەستی پیس و خوێناویی خۆی گەیاندە وڵاتە خۆشەویستەكەمان و زاتی پیسی خۆی بە ئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵكی مەدەنی زیاتر ئاشكرا كرد. ڕژێمی ئیسرائیل دەبێت چاوەڕوانی سزایەكی قورس بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





