
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی سەبارەت بە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوكردەوە و ئاشكرای دەكات كە پێشتر هۆشداریی داوەتە ئێران كە دۆخەكە خراپتر دەبێت، دەشڵێت هێشتا كات لەبەردەم ئێران ماوە بۆ ڕێككەوتن.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کرد سەر چەندین دامەزراوە و شوێنی نیشتەجێبوونی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک بەرپرس و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتەی کوشت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند: زۆر بە ئێرانم گوت با بگەینە ڕێککەوتن، هەرچەندە نزیکبوونەوە هەبوو بەڵام نەیانتوانی، ئەوەم بە ئاشکرایی پێگوتن کە دۆخەکە خراپتر دەبێت، بەشێک لە تووندڕەوەکانی ئێران زۆر ئازایانە قسەیان دەکرد و نەیان دەزانی کە چی ڕوودەدات.
بەشێکی دیکە لە پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ:-
- ئێستا کوشن و وێرانکاری زۆر ڕوویداوە بەڵام هێشتا کات ماوە بۆ کۆتاییهێنان بەم کوشتارە.
- من دەرفەت لەدوای دەرفەتم بە ئێران دا بۆ ئەوەی ڕێكبكەوێت، ئاگادارم كردنەوە كە ڕێككەوتن بكەن بەڵام گوێیان بە وتەكانمان نەدا و شكستیشیان هێنا.
- من پێشتر هۆشدارییم بە ئێران دا كە دۆخەكە خراپتر دەبێت، ئەمە ئەوە بوو كە ڕوویدا.
- ئەمەریکا باشترین و کوشندەترین جۆری چەک دروست دەکات، ئیسرائیلیش خاوەنی چەندین چەکی پشکەوتووە.
- هەندێک لە توندڕەوە ئێرانییەكان زۆر بە تووندی قسەیان دەكرد، بەڵام ئێستا كوژران و وێرانكاریی زیاتریش بەڕێوەیە.
- هێشتا دەرفەت لەبەردەم ئێران ماوە و دەتوانێت ڕێككەوتن بكات، پێویستە لەسەر ئێران هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی ئیمپراتۆریەتەكەی ڕزگاری بێت، پێویستە ڕێككەوتن بكەن پێش ئەوەی درەنگ بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






