بەهۆی گرژییەکان ژمارەیەک گەشتیاری هەرێمی کوردستان لە دوورگەی کیش گیریان خواردووە
- هەواڵ
- 13 حوزەیران

دیمەنێکی دوورگەی کیش لە باشووری ئێران
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک گەشتیاری هەرێمی کوردستان لە جەزیرەی کیشی باشووری ئێران گیریان خواردووە، ئەمەش بەهۆی هەڵکشانی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە و وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائییل هێرشێکی فراوانی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا و دەیان شوێنی ستراتیژی و کەسایەتی سەربازی و زانای ئەتۆمی بەئامانج گرت، بەهۆیەوە دۆخی ئەو وڵاتە نائاسایی بووە و سەرجەم گەشتە ئاسمانیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی وەستاندووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای گەشتیاریی زەمالە تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەو گەشتیارانەمان کە ئێستا لە جەزیرەی کیش'ـن، تاوەکو فرۆکەخانەکان دەکرێنەوە و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، لە هۆتێلەکانی خۆیان دەمێننەوە و میوانی ئێمەن تا گەڕانەوەیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیاکە ئێستا 140 گەشتیاری هەرێمی کوردستانی بردووەتە ئێران کە 60 لەو گەشتیارانە لە دوورگەی کیشن و 80ی دیکەش لە ناوچە گەشتیارییەکانی 'شیمالی ئێرانن" کە هەوڵدەدرێت ئەمشەو لە ڕێگەی وشکانییەوە بگەڕێندرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 58 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






