
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل لەڕێگەی 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و شوێنی مانەوەی زانا ئەتۆمییەکان و سەرکردە سەربازییەکان، لە ئەنجامدا دەیان بنکەی ئەتۆمی خاپوور کرد و دەیان زانا و سەرکردەی سەربازی کوشت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پێشتر بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە ناوبراو سەلامەتە و نەکوژراوە.
زانیاریی زیاتر: ئیسماعیل قائانی لە ساڵی 1957 لە شاری مەشهەد لە ئێران لەدایکبووە، پێنج ساڵ پێش ئێستا و دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە ساڵی 2020 لەلایەن ئەمریکا، کرایە فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە تۆڵەی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئێران هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و هێرشەکە چەند قۆناغێک لەخۆدەگرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نوێترین زانیارییەکان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران ئەمانەن:
٠ تاوەکو ئێستا ئێران سێ کاروان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردوون. سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی سیستەمی بەرگرییەوە بەرپەرچی مووشەکەکان دەداتەوە.
٠ کاروانی یەکەم 100 مووشەک بوون و زۆربەی مووشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگری ئیسرائیل تێکشکێنران.
٠ دووەم کاروانی مووشەکەکانی ئێران 150 مووشەکی لەخۆدەگرت.
٠ کاروانی سێیەمی مووشەک لەلایەن ئێران ئاراستەی ئیسرائیل کرا و تاوەکو ئێستا ژمارەی مووشەکەکان و زیانەکان ئاشكرا نەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





